فەرماندەی سوپای پاسداران: ئەگەر هێرشبکرێتەوە، دۆزەخ بۆ دوژمن دروسدەکەین
نهانیوز-هەواڵەکان
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران رایگەیاند، ئەگەر کەسێک هێرشبکاتەسەر ئێران، وەڵامی ئێمە بێشک بەهێزتر و گەورەتر دەبێت لە وەڵامەکانی جەنگی 12 رۆژە، ئەگەر هێرشبکرێتەوە، دۆزەخ بۆ دوژمن دروسدەکەین.
محەمەد پاکپوور، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیى عێراق رایگەیاند، هێرشەکانیان لە جەنگی 12 رۆژەدا کاری خۆیکردووە و توانیویانە ئامانجەکانیان وەکخۆی بپێکن.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر کەسێک بیەوێت هەڕەشە یان هێرشبکاتەسەر ئێران، وەڵامی ئێمە بێشک بەهێزتر و گەورەتر دەبێت لە وەڵامەکانی جەنگی 12 رۆژە، ئەگەر هێرشبکرێتەوە، دۆزەخ بۆ دوژمن دروسدەکەین.
لە کۆبوونەوەکە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیى عێراق ڕایگەیاند، رێگە نادەین خاکی عێراق بۆ هێرشەکردنە سەر ئێران بەکاربهێنرێت.
کۆبوونەوە ئەمنییەکانی عێراق و ئێران بەردەوامە ولە زنجیرە کۆبوونەوەکانیاندا شاندی ئەمنیی عێراق و هەرێمی کوردستان چاویان بە بەرپرسانی باڵای ئێران کەوت، لەوانە سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و وەزیری دەرەوەی ئێران.
|