جیهان

خامنەیی وه‌ڵامی تره‌مپ ده‌داته‌وه‌

نهانیوز-هەواڵەکان

ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامی ترەمپی دایەوە و رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا شانازی بەوە دەکات کە پیشەسازی ئەتۆمی ئێرانی بۆردومان کردوە و لەناوبردوە، بەردەوام بە لە خەون بینین".

عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌مڕۆ دوشەممە خامنەیی لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا شانازی بەوە دەکات کە پیشەسازی ئەتۆمی ئێرانی بۆردومان کردوە و لەناوبردوە، بەردەوام بە لە خەون بینین.

هەفتەی ڕابردو لەمیانی وتارێکدا لە کنێستی ئیسرائیل، ترەمپ "سڕینەوەی" شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێرانی لەکاتی هێرشەکاندا پشتڕاستکردەوە، وتی، "ئێمە 14 بۆمبمان خستە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە سەرەکییەکانی ئێران، بە تەواوی وەک وتم لە سەرەتادا سڕانه‌وه‌، ئەوەش پشتڕاستکراوەتەوە".

لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ فۆکس نیوز، ترەمپ هەروەها وتی، ئێران "چیتر نابێته‌ چەوسێنەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" دوای هێرشەکانی ئەمریکا کە "توانای ئەتۆمییان لەناوبرد"، هه‌روه‌ها بە "جوانترین ئۆپەراسیۆنی سەربازی" ناویبرد.

پنتاگۆن ڕایگەیاندوە، هێرشەکان بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانیان لە نێوان ساڵێک بۆ دو ساڵ دواخستوە، ئەوەش پێچەوانەی ڕاپۆرتێکی سەرەتایی هەواڵگریی نهێنی ئەمریکایە کە بەپێی میدیا ئەمریکییەکان دەرکەوتوە کە پاشەکشەکە تەنها چەند مانگێک بوە.

لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ئه‌مساڵ، ئیسرائیل هەڵمەتێکی بۆردومانی بێوێنەی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد، ئەمریکا بۆ ماوەیەکی کورت بەشداریکرد و هێرشی کردە سەر دامەزراوە سەرەکییە ئەتۆمییەکانی ئێران.

 
4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.