نه‌ته‌نیاهۆ بڕیاریدا سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه دابخات
نهانیوز-هەواڵەکان
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جارێكی دیكه ده‌روازه‌كانی غه‌ززه‌ی داده‌خات وهاتنه ناوه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه تا ئاگاداركردنه‌وه‌ی زیاتر ڕاده‌گرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت حه‌ماسی به پێشێلكردنی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست تۆمه‌تباركرد
باراك ڕه‌ڤید په‌یامنێری ئه‌كسیۆس له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیله‌وه بڵاویكرده‌وه، " وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه".نه‌ته‌نیاهۆ بڕیاریدا سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه دابخات و هاتنه ناوه‌وه‌ی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان ڕابگرێت،
ئه‌م بڕیاره هاوكات بو له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ی سوپای ئیسرائیل كه زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵمه‌تی نوێی بۆ سه‌ر باشوری كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستپێكردوه.
ئیسرائیل و حه‌ماس ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌هۆی پێشێلكردنی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌سته‌وه تۆمه‌ته‌كانیان ئاڵوگۆڕ كرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان له باشوری كه‌رتی غه‌ززه دوای نۆ ڕۆژ له ئارامیی ڕێژه‌یی دوباره بونه‌وه.
|