جیهان

کۆتایی بە ڕێکەوتنە گەورەکە هات و شەڕ دەستیپێکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

سوپای ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر غەززە دەستپێکردەوە و  ڕاشیگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی حەماس چەندین هێرشیان بۆ سەر هێزەکانی ئیسرائیل ئەنجامداوە.

یەکشەممە 19ی تشرینی یەکەم میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویانکردەوە کە  دوای ئەوەی قەناس بەدەستێک تەقەی لە هێزەکانی ئیسرائیل کردووە و تەقینەوەیەک لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیدا روویداوە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ناوچەی ڕەفەح.

لای خۆشییەوە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، نەتانیاهۆ فەرمانی یەکلاکەرەوەی دەرکردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی حەماس بۆ سەر هێزە سەربازییەکان.

لە هەمان کاتدا میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە سوپای ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە هێرشی کردووەتە سەر نزیکەی ٢٠ ئامانج لە سەرانسەری کەرتی غەززە.

 
8کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.