جیهان

ئیران بە فەرمی لە بارەی بەرنامە ئەتۆمیەکەی بریاریدا

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزیری دەەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا رایگەیاند، چیتر پابەندی بڕیاری 2231 نییە، کە لە ساڵی 2015 دەرچو بۆ پشتگیریکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی، دەشڵێت، "بڕیارە نێودەوڵەتییەکە بە تەواوی کۆتایی هاتوە."

ئەمرۆ شەممە ئێران، لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردوەبە فەرمی رایگەیاند، بڕیارە نێودەوڵەتییەکە لە 18ی (تشرینی یەکەم/10)ی 2025 بە تەواوی کۆتایی هاتوە.

سەرەڕای زمانی توندوتۆڵ لە پەیامەکەدا، بەڵام هیچ راگەیاندنێکی رونی لەبارەی هەنگاوەکانی داهاتو تێدا نەبو، و ئاماژەی بە هیچ نیازی گریمانەیی نەکرد وەک زیادکردنی پیتاندن یان کەمکردنەوەی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی.

عێراقچی رایگەیاند، تەواوی بڕگەکانی بڕیاری 2231، هەروەها بڕگەکانی پەیوەندیدار بە سزاکانی بڕیارەکانی پێشوتر، کاریگەری یاساییان نەماوە.
 جەختی لەوە کردەوە، کۆتوبەندەكانی ئەنجومەنی ئاسایش كۆتاییهاتوە، هەر هەوڵێک بۆ زیندوکردنەوەی ئەو بڕیارانە هەڵوەشاوەیە، هیچ کاریگەرییەکی پابەندکەری لەسەر وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتوەکان نابێت.

بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ چەسپاندنی رێککەوتنی ئەتۆمی لە نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێز (5+1) دەرچو، كە هەڵگرتنی سزاکانی نێودەوڵەتی سەپێندراو بەسەر تاران لە بەرامبەر سەپاندنی سنوردارکردن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی، لەوانەش سنوردارکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم و پشکنینی توندی نێودەوڵەتی لەخۆگرتبو.

 
7کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.