جیهان

دوو وڵاتی زلهێز ڕێککەوتن

نهانیوز-هەواڵەکان

چین و ئەمریکا ئەمڕۆ لەسەر ئەنجامدانی خولێکی دیکەی دانوستانە بازرگانییەکان ڕێککەوتن و ئەمەش لە کاتێکدایە هەردوو وڵات هەوڵدەدەن خۆیان لە شەڕێکی دیکەی بازرگانیی نێوانیان بە دوور بگرن.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە خاوەن ئابوورییە زەبەلاحە دەستپێبکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە هەردوو وڵات هەوڵدەدەن خۆیان لە شەڕێکی دیکەی بازرگانیی نێوانیان بە دوور بگرن.

رێککەوتن لەسەر دانوستانی نێوان دوو وڵات دوای ئەوە هات کە هەفتەی ڕابردوو پەکین کۆنترۆڵی بەرفراوانی لەسەر پیشەسازیی ماددە دەگمەنەکانی زەوی ڕاگەیاند و لەبەرانبەردا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی باجی 100٪ لەسەر هاوردەی کاڵا لە چینەوە بکات وەک تۆڵەسەندنەوەیەک.

ترەمپ هەروەها هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی دیدارە چاوەڕوانکراوەکەی لەگەڵ شی جینپینگی، سەرۆکی چین کردووە کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە کۆریای باشوور و لە پەراوێزی لووتکەی هاوکاری ئابووری ئاسیا و زەریای هێمن بەڕێوەبچێت.

 
14کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.