جیهان

ئەورووپا ئامادەکاری بۆ جەنگێکی گەورە دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

وڵاتانی ئەورووپی لەو باوەڕەدان کە هێرشەکانی روسیا تەنها بە ئۆکراین سنووردار نییە و ئەگەر هەیە هێرش بۆ سەر وڵاتانی دیکەی ئەوروپیش ئەنجام بدات.

دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا، هۆشداری توندی داوەتە یەکێتی ئەوروپا و رایگەیاندوە بە ئەگەری زۆرەوە لە ساڵی 2029 دا، روسیا هێرش دەکاتە سەر ئەوروپا و پێویستە وڵاتانی یەکێتییەکە ئامادەکاری تەواو بکەن بۆ ئەو هێرشە.

لای خۆشییەوە فریدریش مێرز، راوێژکاری ئەڵمانیا، کە لە ئێستادا سەرکردایەتی رووبەڕووبوونەوەی سیاسی دەکات لەناو کیشوەرەکەدا، پەرەپێدانی پلانێکی  تۆکمەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو شتەی کە بە "جەنگی تێکەڵاوی رووسیا دژی ئەوروپا" وەسفی کردووە، راگەیاندوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە ئەمڕۆ کە کۆشکی سپی دۆناڵد ترەمپ و ڤیلادیمیر زیلینسکی کۆبنەوە و سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندوو کە بەنیازە کۆتایی بە شەڕی روسیا و ئۆکراین بهێنێت وەک نۆیەمین جەنگ کە کۆتایی پێهێناوە.

 
4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.