ترەمپ هەڕەشەی هێرشی دوبارە دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا هۆشداری دەدات بە حەماس کە لە ئەگەری بەردەوامبوون لە کوشتنی خەڵک لە غەززە ئەوا دەبێت چاوەڕێی هێرشی دوبارەی سوپای ئیسرائیل بکەن بۆ سەریان.
پێنجشەممە 16ی تشرینی یەکەم دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروت سۆشیال بڵاویکردەوە "ئەگەر حەماس بەردەوام بێت لە کوشتنی خەڵک لە غەززە کە بەشێک نەبووە لە ڕێککەوتنەکە هیچ بژاردەیەکی ترمان نابێت جگە لەوەی بچینە ناو غەزەوە و بیانکوژین".
هۆشدارییەکەی ترەمپ دوای ئەوە هات میدیاکانی ئیسرائیل و فەلەستین لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڤێدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە گوایە ئەندامانی حەماس لە غەززە ژمارەیەک هاوڵاتی لە سێدارە دەدەن.
لە هەمان کاتدا ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاگربەستەوە، حەماس شەپۆلێکی لەسێدارەدانی دەستپێکردووە و لانیکەم 32 کەسی لە غەززە کوشتووە.
|