سەرۆککۆماری ئێران: لە ئەمریکا و هەڕەشهكان ناترسم
نها نیوز – هەواڵەکان
سهرۆك كۆماری ئێران قسەی کۆتایی کرد وڕایگهیاند، لە ئەمریکا و ئە, هەڕەشانە ناترسێت كه دهیكات، بهڵكو لە ململانێی ناوخۆیی دەترسێت و ئەگەر پێکەوە و یەکگرتوبن هیچ دەسەڵاتێک بەسەرماندا زاڵ نابێت.
ئهمڕۆ پێنجشهممه مهسعود پزیشكیان سهرۆك كۆماری ئێران، بۆ گەشتێکی یەک ڕۆژە سەفەری ئیسفەهانی کردوە، له وتارێكدا لە فێستیڤاڵی خێرخوازیی بیناسازی قوتابخانەکاندا ڕایگەیاندوە، ئەوە منداڵ و نەوەکانی ئەم خاکە بون کە موشەک و وزەی ئەتۆمییان بۆ دروستکردین، پێویستە باوەڕ بە تواناکانمان بەهێز بکەین.
پزیشكیان وتیشی، "ئەمریکا و ئەو هەڕەشانە نامترسێنێت؛ بهڵكو لە ململانێی ناوخۆیی دهترسم و ئەگەر پێکەوە و یەکگرتو بین هیچ دەسەڵاتێک بەسەرماندا زاڵ نابێت، ئێمە دۆخێکی پەروەردەیی باشمان نییە؛ من ناڕەحەتم لەوەی بۆچی وڵاتانی دیکە دەبێت منداڵەکانیان بە باشترین شێوە پەروەردە بکەن، بەڵام لە وڵاتی ئێمەدا بە شێوەیەک مامەڵە دەکەین کە دەرکەوت تاکی خۆشکێنین".
|