نهانیوز-هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی داوکاری دۆناڵد ترەمپ لە ئێران بۆ ئاشتی دەداتەوە و دەڵێت" ترەمپ ناتوانێت لە یەک کاتدا سەرۆکی ئاشتی و سەرۆکی جەنگ بێت."
سێشەممە 14ی تشرینی یەکەم عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیامێکدا رایگەیاند"دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەو درۆیە هەڵخەڵەتێندراوە کە گوایە؛ "پرۆگرامی ئەتۆمیی ئاشتییانەی ئێران لە بەهاری ئەمساڵدا لەسەر لێواری چەکداربوون بووە"، لە کاتێکدا هیچ بەڵگەیەک نییە ئەمە پشت راستبکاتەوە".
عراقچی دەشڵێت" ترەمپ ناتوانێت لە یەک کاتدا سەرۆکی ئاشتی و سەرۆکی جەنگ بێت".
وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەشڵێت"زیاتر لە جاران رونە کە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (ترەمپ) خراپ بە درۆیەکی ساختە هەڵخەڵەتێنراوە کە پرۆگرامی ئەتۆمیی ئاشتییانەی ئێران لە بەهاری ئەمساڵدا لەسەر لێواری چەکداربوون بووە. ئەمە بە سادەیی درۆیەکی گەورەیە و دەبوو ئاگادار کرابا کە هیچ بەڵگەیەک بۆ ئەوە نییە، وەک چۆن دەزگا هەواڵگرییەکانی خۆیشی پشتڕاستیان کردووەتەوە."
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەدا کە "ترەمپ بەڵێنی بە ئەمریکییەکان و جیهان دا کە کۆتایی بە فێڵبازیی زنجیرەیی ئیسرائیل لە سەرۆکەکانی ئەمریکا دەهێنێت؛ ئەوەی کە سوپای ئەمریکا چیتر ناگلێنرێتە ناو جەنگە بێ کۆتاییەکان کە لەلایەن شەڕخوازانەوە پیلانی بۆ دادەندرێت، ئەوانەی بۆ چەندین ساڵ دیپلۆماسییەتی ئەتۆمیی ئەمریکایان لەگەڵ ئێران تێکداوە."
عراقچی رایگەیاند: "کەس ناتوانێت خۆی بە سەرۆکی ئاشتی بناسێنێت لە کاتێکدا جەنگە بێ کۆتاییەکان دەوروژێنێت و لەگەڵ تاوانبارانی جەنگ هاوپەیمانە. بەڕێز ترەمپ یان دەتوانێت سەرۆکی ئاشتی بێت یان سەرۆکی جەنگ، بەڵام ناتوانێت لە یەک کاتدا هەردووکیان بێت."