عەبدی و شەرع کۆتا بڕیاری رێککەوتنیان دا
نها نیوز – هەواڵەکان
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاشکرایکرد، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا رێككەوتوون لەبارەی میکانیزمی تێکەڵکردنی هێزەکانمان لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس وتی "رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ دەسەڵاتی راگوزەری سوریا كراوە سەبارەت بە میکانیزمی تێکەڵکردنی هێزەکانی لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆدا".
مەزڵوم عەبدی وتیشی "لەئێستادا گفتوگۆ لەنێوان هەردوو لایەن لە دیمەشق بەردەوامە".
ئەوەش لەکاتێکدایە، مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع سەرۆکی کارتی سوریا لە 10ی ئازاری ئەمساڵ ڕێککەوتنێکیان لەوبارەیەوە واژۆکرد، کە چەند بڕگەیەکی لەخۆگرتبوو، دیارترینیان یەکخستنی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی سەربە ئیدارەی خۆسەری کورد بوو لەناو دامەزراوەكانی سوریا تا کۆتایی ئەمساڵ. بەڵام بۆچوونی جیاوازی هەردوو لایەن سەبارەت بە میكانیزمی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە، بووە هۆی پەككەوتنی.
جێی ئاماژەشە، ئەمڕۆ كۆبونه‌وه‌ی وه‌فده‌كانی هه‌سه‌ده و ئیداره‌ی خۆسه‌ر له باكور و رۆژھه‌ڵاتی سوریا(رۆژاڤا) له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له وه‌زیری به‌رگری و وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی كاتیی دیمه‌شق كۆتایی هات. به‌پێی میدیای رۆژئاوای كوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختییان له جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ی 10ی ئازار كردووەته‌وه.
|