جیهان

لەنێو پەرلەمانی ئیسرائیل کە ترەمپ ئامادەیە شەڕ روویدا

نها نیوز - هەواڵەکان

لەکاتی پێشکەشکردنی وتارەکەی دۆناڵد ترەمپ لە پەرلەمانی ئیسرائیل شەڕ دروست دەبێت کە تیایدا پەرلەمانتارێک کاغەزێک بەرز دەکاتەوە و لەسەری نوسراوە "جینۆساید"، سەرۆکی ئەمریکاش لەکاردانەوەیدا دەڵێت "ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئاشتی گەڕایەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەرلەمانی ئیسرائیل لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە غەززە و وەستانی شەڕ دەڵێت "ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئاشتی گەڕایەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

وتیشی "ئەوانە گەڕانەوە نێو خێزانەکانیان کە دەستگیر کرابوون".

ترەمپ ئاماژە بەوەش دەکات، پێزانینی بۆ وڵاتانی عەرەبی هەیە کە حەماسیان ڕازی کرد بارمتەکان ئازاد بکات.

دەشڵێت "چاويڕێی ئەوە نەبووین حەماس وا بە زوویی ڕازی ببێت".

سەتۆکی ئەمریکا راشیگەیاند "ئێمە خەڵکی شارەزامان هەیە و توانیمان کار بۆ پڕۆسەکە بکەین".

"لە مەودوا هەوڵەکانمان بۆ وەستاندنی جەنگی رووسیا و ئۆکراینا دەخەینەگەڕ". دۆناڵد ترەمپ وا دەڵێ
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.