ئێران لەسەر گیان لەدەستدانی سەرکردەیەکی وڵاتەکەی هاتە دەنگ
نهانیوز-هەواڵەکان
راوێژكاری سیاسی رێبەری باڵای ئێران دەڵێت" هیچ بەڵگەیەك نەدۆزراوەتەوە كە ئاماژەبێت بۆ دەستوەردانی دەرەكی لە كوژرانی رەئیسی".
ئەمڕۆ یەكشەممە 12ی تشرینی یەكەمی 2025 عەلی شەمخانی، رایگەیاند:" تا ئەم چركەساتە هیچ شتێكی نامۆ نەبووەتە هۆی رووداوی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی سەرۆكی كۆچكردوو ئیبراهیم رەئیسی."
وتیشی:" دوای جەنگی 12 رۆژە، پرسیار گەلێك هاتنە ئاراوە لەبارەی ئەوەی رووداوەكە پەیوەندی هەبووبێت بە ئیسرائیلەوە."
شەمخانی، لەوبارەیەوە وتی:" وەك ئەوەی لێكۆڵەرانی ئێرانی پێی گەیشتوون، هیچ بەڵگەیەك نەدۆزراوەتەوە كە ئاماژەبێت بۆ دەستوەردانی دەرەكی لە كوژرانی رەئیسی، دەكرێت ئەو جۆرە رووداوانەش لەدەرەوەی چوارچێوەی تواناكانماندا بێت."
ئەوەش لە کاتێکدایە کە هێلیکۆپتەری ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆككۆماری پێشووی ئێران لە مانگی ئایاری 2024 لەنزیك شاخێك لە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرهەڵات کەوتە خوارەوە و جگە لە رەئیسی حەوت كەسی تریش گیانیان لەدەستدا.
|