جیهان

ئێران لەسەر کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای وڵاتەکەی هاتە دەنگ

نهانیوز-هەواڵەکان

میدیاکانی ئێران بلاویانکردەوە کە دەنگۆی کوژرانی ئیسماعیل قائامی راست نییە و ئیسرائیل هەوڵی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناراست دەدات.

شەممە 11ی تشرینی یەکەم ماڵپەری تەسنیمی ئێران کە سەر بە سوپای پاسدارانە رایگەیاند کە  دەنگۆی تیرۆرکردنی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دوورە لەو راستی.

بەگوێرەی ئاژانسەکە ئەو دەنگۆیانەی لە هەندێک هەژماری سەر بە ئیسرائیل بڵاوبوونەتەوە "درۆن" و هیچ بنەمایەکیان نییە.

تەسنیم ئاماژەی بەوەشکردووە، هەژمارێکی دیاریکراوی سەر بە مۆساد بە ناوی "ئاگاداریی تیرۆر" (Terror Alarm) بەشدارە لە تێکەڵکردنی هەواڵی ڕاست و درۆ بە مەبەستی ئەنجامدانی "ئۆپەراسیۆنی دەروونی" بۆ بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل، نەک تەنیا گەیاندنی زانیاری.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە کاتی شەڕی 12 رۆژەی ئێران و ئیسرائیل چەندین جار هەواڵی کوژرانی ئیسماعیل قائانی بڵاوکرایەوە و دواتر دەرکەوت هەواڵەکە ساختە بووە.

 
2025-10-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.