جیهان

نەتانیاهۆ نوێترین هەڕەشەی لە غەززە دەستپێکردەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، تاوەكو حەماس چەكدادەنێت، هێزەكانی ئیسرائیل لە غەززە دەمێننەوە.

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکدا وتی "بەڵێنم بە خانەوادەی رفێندراوان دا هەموویان بەبێ جیاوازی بگەڕێنینەوە، ئەمڕۆ بەڵێنەكە جێبەجێ دەكەین".

وتیشی "سەرەنجی سەرەكیمان ئاسایشی ئیسرائیل، بەدیهاتنی ئامانجەكانی جەنگ، ئازادكردنی رفێندراوان و لەناوبردنی موشەكە بالستییەكانی ئێران بوو". 

بەوتەی نەتانیاهۆ "فشارێكی گەورەی سەربازی و سیاسیمان خستە سەر حەماس لەپێناو گەیشتن بە قۆناغەكانی ئایندەی رێككەوتنەكە و داماڵینی لە چەك". 

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل  وێڕای ئەوەی سوپاسی سەرۆك ترەمپ دەكات بۆ گەڕانەوەی رفێندراوەکان، دەشڵێت "جەنگ هێشتا كۆتایی نەهاتووە و هێشتا ئاڵنگاری و دەرفەتی گەورەمان لەبەردەمدایە و، ئەركەكەمان تەواو دەكەین و بازنەی ئاشتی فراوانتر دەكەین". 

"هێزەكانی ئیسرائیل لە غەززە دەمێننەوە بۆ فشاركردن لە حەماس تاوەكو چەكەكانی دادەنێت". بنیامین نەتانیاهۆ وا دەڵێ
2025-10-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.