جیهان

ئێران لەسەر ئاگربەستی غەززە هاتە دەنگ

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزارەتی دەرەوەی ئێران پشتگیری لە راگرتنی جەنگ لە غەزە دەکات و هۆشداریش دەدات لەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نابێت فریوی ئێران بخوات.

لە کاردانەوە بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس، حکومەتی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "هەمیشە پشتیوانی لە هەر کردار و دەستپێشخەرییەک دەکەین کە بریتی بێت لە ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی، کشانەوەی هێزە داگیرکەرەکان، هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان، ئازادکردنی زیندانیان و بەدیهێنانی مافە بنەڕەتییەکانی فەلەستینییەکان".

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەنراەکەیدا داوای بەرپرسیارەتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بۆ ئەوەی ئیسرائیل بەڵێنییەکانی جیبەجێ بکات و هۆشداریشیدا لەوەی نابێت جیهان فریوی فێڵەکانی ئیسرائیل بخوات.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کراوە  کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ئێران "هەموو توانا دیپلۆماسییەکانی خۆی بە تایبەت لەسەر ئاستی ناوچەیی و ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی و هەروەها ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان" بۆ گوشار خستنە سەر ئیسرائیل و لایەنگرانی بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە بەکارهێناوە.

 
2025-10-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.