جیهان

نەتەنیاهۆ: ئەمڕۆ ڕۆژێکی گەورەیە بۆ ئیسرائیل

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە یەکەمین لێدوانی دا دوای گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس سەبارەت بە غەززە رایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژێکی گەورەیە بۆ ئیسرائیل، ئەمڕۆ کۆبونەوەی کابینەی حکومەت بانگهێشت دەکات بۆ پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکە و گەڕاندنەوەی هەمو بارمتەکان بۆ ماڵەوە.

بنیامین نەته‌نیاهۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، سوپاسی "سەربازانی هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل و هەمو ئەو هێزە ئەمنییانەی کرد کە بوێری و قوربانیدانیان تا ئەمڕۆیان گەیاندوە، لە دڵەوە سوپاسی سەرۆک تره‌مپ و تیمەکەی دەکات کە ئەوانیان کۆکردەوە بۆ ئەم ئەرکە پیرۆزە بۆ ئازادکردنی بارمتەکانمان".

جەختیشی کردەوە، "پێکەوە بەردەوام دەبن بۆ گەیشتن بە هەمو ئامانجەکانمان و فراوانکردنی ئاشتی لەگەڵ دراوسێکانیان، وتیشی "بە پەسەندکردنی قۆناغی یەکەمی پلانەکە، هەمو بارمتەکانمان دەگەڕێندرێنەوە ماڵەوە، ئەمە سەرکەوتنێکی دیپلۆماسی و سەرکەوتنێکی نیشتمانی و ئەخلاقییە بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل".

نەته‌نیاهۆ هه‌روه‌ها سوپاسی ترەمپی کرد "بۆ سەرکردایەتییەکەی و هاوبەشییەکەی و پابەندبونی بێوچانی بە سەلامەتی ئیسرائیل و ئازادی بارمتەکانمان".

بەگوێرەی بەیاننامەکە، بنیامین نەته‌نیاهۆ "بانگهێشتی ترەمپی درێژکردوە بۆ پێشکەشکردنی وتارێک لەبەردەم کنێستی ئیسرائیل".

لای خۆیەوە حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، "رێکەوتنێک کراوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی سەر غەززە، کشانەوەی داگیرکەر لێی و هاتنە ناوەوەی هاوکاری و ئاڵوگۆڕی دیل".

لە بەرەبەیانی7ی  مانگی تشرینی یەكەمی 2023ـەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، دواتر ئیسرائیل هێرشی پێچەوانەی بۆسەر كەرتی غەزە دەستپێكرد، لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون.

 

2025-10-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.