تاران گڵۆپی سەوزی بۆ شەرە گەورەکە هەڵکرد
نهانیوز-هەواڵەکان
فەرماندەی یەکەی موشەکی سوپای پاسدارانی ئێران گڵۆپی سەوزی بۆ شەر هەڵکرد و رایگەیاند، هێزەکانیان ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ وەڵامدانەوەیەکی یەکلاکەرەوە و خێرا بۆ هەر هەڕەشە یان سەرکێشییەک كە لەلایەن دوژمنەوە دەكرێتە سەریان".
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران ئیسنا بڵاویكردەوە، مەجید موسەوی فەرماندەی یەکەی موشەکی سوپای پاسداران، سەرۆکی دەزگای قەزایی هێزە چەکدارەکانی لە دۆخ و ڕێکارە سەرەکییەکان کە دوای جەنگەکە گیراونەتەبەر ئاگادار کردوەتەوە.
موسەوی ئاماژەی بە چاککردنەوەی زیانەکانی یەکەی موشەکی کردوە و دەڵێت، "ئێمە لە ئامادەیی تەواوداین بۆ وەڵامدانەوەیەکی یەکلاکەرەوە و خێرا بۆ هەر هەڕەشە یان سەرکێشییەک لەلایەن دوژمنەوە".
18 ی حوزەیرانی 2025 ئێران ڕوبەڕوی هێرشێكی لەناكاو بوەوە كە بۆ ماوەی 12 ڕۆژ بەردەوام بو، کە بە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل دەستیپێکرد و دواتر هێرشی ئەمریکای بۆ سەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمی ئێران بە دوادا هات.
|