نەتانیاهۆ ترس و ئیفلیجبوونی خۆی لەبەرامبەر ئێران ئاشکراکرد
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئێران مووشەکی نوێی بەرهەمهێناوە کە مەودای هەشت هەزار كیلۆمه‌تریان هه‌یه کە توانای هەیە بگاتە ئەمریکا.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، سەبارەت بەو موشەکانەی کە ئێران بەرهەمیدەهێنێت لە چاوپێکەوتنێکدا بە میدیا ئیسرائیلییەکان وت "ئه‌و وڵاتەی کە هه‌وڵیدا موشه‌كی بالیستیكی نێوان كیشوه‌ره‌كان په‌ره‌پێبدات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه له شاره‌کان بکات ئێران بوو".
نەتانیاهۆ خاڵە گرنگەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت "ئێران خه‌ریكی په‌ره‌پێدانی مووشه‌كه‌كانه كه مه‌ودایان هه‌شت هه‌زار كیلۆمه‌ترە، ده‌توانن سێ هه‌زاری دیكه‌شیان زیاد بكه و بگه‌نه ئەمریکا لەداهاتوودا".
جێی ئاماژەیە، مەودای مووشەکەکانی ئێران دوو هەزار کیلۆمەترە، هەروەها بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەڵێن؛ ئەو مەودایە بەسە بۆ پاراستنی وڵاتەکەمان.
|