جیهان

چین پشتی ئێران دەگرێت و لەبەرانبەر ئەمریکا دەوەستێتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات کە چین ڕێگەیەکی نهێنی دۆزیوەتەوە بۆ کرینی نەوتی ئێران و خۆدزینەوە لە بەربەست و سزاکانی ئەمریکا.

دووشەممە 6ی تشرینی یەکەم رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە کە فشارەکانی ئەمەریکا و کاراکردنەوەی میکانیزمی سەپاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران وایکردووە و بەبازاڕکردن و کڕینەوەی نەوتی ئێران لە لایەن وڵاتان ئەستەم بێت، بەڵام بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، چین ڕێگەیەکی نهێنی بۆ خۆ دزینەوە لە بەربەست و سزاکان دۆزیوەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە  ئەم کەناڵە داراییە شاراوەیە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان دوو ڕکابەرە سەرەکییەکەی ئەمەریکای قووڵتر کردووەتەوە و هەوڵەکانی واشنتنی بۆ گۆشەگیرکردنی ئێرانی خستووەتە ژێر پرسیارەوە.

بەرپرسانی ئێستا و پێشووی چەند وڵاتێک ڕایانگەیاندووە، ئەم میکانیزمە هاوشێوەی سیستەمێکی ئاڵوگۆڕ کاردەکات. بەم شێوەیە، ئێران نەوت ڕەوانەی چین دەکات و لە بەرامبەردا، کۆمپانیا چینییە حکوومییەکان پڕۆژەی ژێرخانی لە ئێران جێبەجێ دەکەن. ئەم ڕێگەیە سیستەمی بانکی نێودەوڵەتی تێدەپەڕێنێت و بووەتە هێڵێکی ژیان بۆ ئابووری ئێران کە بەدەست فشاری سزاکانەوە گرفتارە.

 
2025-10-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.