ئێران بڕیارێکی لەناکاو دەدات و ئاگڕی شەڕی خۆش کرد
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی ئێران هۆشداری دەدات لە ئەگەری ڕێگری لە فرۆشتنی نەوتی وڵاتەکەی لە کاردانەوەدا گەرووی هۆرمز دادەخات
یەکشەممە 5ی تشرینی یەکەم یەعقوب ڕەزازادە، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی بۆ میدیاکانی ئێران ڕایگەیاند: ئێران یەکێکە لە گەورەترین هەناردەکارانی نەوت لە جیهان، ئەگەر هەناردەکردنمان بلۆک بکرێ، ئێمە وەڵام دەدەینەوە، ئەوەی بۆ ئێمە نییە، بۆ وڵاتانی دیکەش نابێت، کەنداوی فارس و گەرووی هورمز موڵکی ئێمەن، ئەگەر سنووردارکردن بەسەرماندا بسەپێندرێت، ڕێگە نادەین ئەوانی دیکە تێپەڕن، ئەمەش زیانی بۆ وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپی دەبێت."
ئەوەش لە کاتێکدایە کە گەرووی هورمز یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهان، نزیکەی 20٪ـی بازرگانی نەوتی جیهانی بەوێدا تێپەڕ دەبێت، کە بە داخستنی نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە.
|