چەکە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا مەترسی دەنێتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزیری وزەی ئەمریکا هۆشداری دەدات لەوەی داخستنی حکومەت هەڕەشە لە سەلامەتی چەکی ئەتۆمی دەکات و دەشڵێت" ئەمەش هەڕەشە لەسەر وڵات دروست دەکات".
کریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، "نزیکەی هەشت ڕۆژی دیکە بودجەمان ماوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی نیشتمانیی ئاسایشی ئەتۆمی، کە سەرپەرشتی کۆگاکانی چەکە ئەتۆمییەکان و ئەو بزوێنەرانە دەکات کە کار بە ژێردەریاییە ئەتۆمییەکان و کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانمان دەکات".
وتیشی: “لە دوای ئەو ماوەیە، بەڕێوەبەرایەتییەکە ناچار دەبێت پەنا بۆ ڕێکارەکانی باری لەناکاو ببات، کە ئەمەش هەڕەشە لەسەر وڵات دروست دەکات.”
وەزیری وزەی ئەمریکا، دیموکراتەکانی تۆمەتبار کرد بە درێژکردنەوەی ئەم پڕۆسەیە و داخستنی تەواوی حکومەت بەهۆی دواخستنی دەنگدان لەسەر بودجە.
|