فەرماندەیەکی سەربازی ئێران بە لێدوانێک هەموان شۆک دەکات
مهانیوز-هەواڵەکان
فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدرانی ئێران دەڵێت" حزبوڵاو سەركردە سیاسیەكانی حەماس ئاگاداری هێرشی بزوتنەكە نەبوون بۆ سەر ئیسرائیل"، دەشڵێت" هیچ زانیارییەكی پێشوەختەشیان نەبووە لەسەری".
هەینی 3ی تشرینی یەکەم ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لە ساڵیادی كوشتنی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری پێشووی حزبوڵای لوبنان ئاشکرای کرد" لە 7ی تشرینی یەكەمی 2023، دوای هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل سەردانی بەیروتی کردووە و لەگەڵ نەسروڵا کۆبووەتەوە بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکان".
بەگوێرەی هەوالێكی میدیاکانی ئێران قائانی جەختیكردووە لەوەی، ئەوان و حەسەن نەسروڵا و سەرکردە سەرەکییەکانی حەماس ئاگاداری ئۆپەراسیۆنی (7)ی تشرینی یەكەمی حەماس نەبوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە دیدارەکەی لەگەڵ نەسروڵا رۆشنایی خستۆتە سەر وردەکاری و کاتی یەکەم هێرشی حزبوڵا بۆ سەر ئیسرائیل لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەو ساڵەدا، نەسروڵا بڕیاریداوە رۆژی (8) ی ئۆکتۆبەر لەبەری باكورەوە پەلاماری ئیسرائیل بدات.
وتوشەیەتی" سەرکردە سیاسییەکانی حەماس و سەرۆکی حزبوڵا هیچ زانیارییەکی پێشوەختەیان لەسەر ئۆپەراسیۆنی (7)ی تشرینی یەكەم نەبووە، کە لەلایەن حەماسەوە ئەنجامدراوە".
|