جیهان

سەرۆکی روسیا جیهانی هەژاند

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی روسیا، لە وتارێکدا رایگەیاند" ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین کە هەموو شتێک بە شێوەیەکی بنەڕەتی دەگۆڕێت" دەشڵێت" داڕمانی هەژمونی رۆژئاوا "تەنها مەسەلەی کاتە".

پێنجشەممە 2ی تشرینی یەکەم ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لە میانی وتارێکدا رایگەیاند" داڕمانی هەژمونی رۆژئاوا "تەنها مەسەلەی کاتە"، سەرۆکی روسیا دەشڵێت" سیستەمی فرەجەمسەری لە جیهاندا دەرەنجامێکی راستەوخۆی هەوڵەکانی رۆژئاوایە بۆ پاراستنی ئەو هەژموونە".

پوتین ئاماژەی بەوەدا: "ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین کە هەموو شتێک بە شێوەیەکی بنەڕەتی دەگۆڕێت و پێویستە ئامادەی هەموو ئەگەرەکان بین." 

پوتین وتیشی" چیتر هیچ هێزێک لە جیهاندا ناتوانێت بەسەر هەموواندا فەرمان بسەپێنێت و هەر بڕیارێکی تاکلایەنە کە بەرژەوەندییەکانی ئەوانی دیکە لەبەرچاو نەگرێت، سەرکەوتوو نابێت".

سەرۆکی روسیا جەختی کردەوە کە هاوسەنگی جیهانی بەبێ بەشداری روسیا مەحاڵە و وتی: "دوژمنانمان هەموو هەوڵێکیان دا بۆ ئەوەی لە رێگەی سزاکانەوە ملکەچمان بکەن."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، پوتین باسی لەوە کرد کە روسیا دووجار ئامادەیی خۆی بۆ چوونە ناو هاوپەیمانیی ناتۆ دەربڕیوە، بەڵام داواکارییەکەی رەتکراوەتەوە.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ رۆژئاوا سەرۆکی روسیا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە  وڵاتانی رۆژئاوا نایانەوێت دەستبەرداری سیاسەتی فەرمانکردن بن.

 
2025-10-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.