جیهان

زەنگی شەر لێدرا و ئەمریکا ئێرانی بێ هیوا کرد

نهانیوز-هەواڵەکان

فاتمە موهاجیرانی، وتەبێژی حکوومەتی ئێران، ڕایگەیاند"سێ وڵاتە ئەورووپییەکە و ستیڤ ویتکۆف، ئامادە نەبوون کووبوونەوەمان لەگەڵدا بکەن" و هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت مۆپڵەت بە ئێران نادرێت جارێکی دیکە یورانیۆم بپیتێنێت.

چوارشەممە، 1ـی تشرینی یەکەم 2025، فاتمە موهاجیرانی، وتەبێژی حکوومەتی ئێران، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند "کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سێ وڵاتە ئەورووپییەکە، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە نیویۆرک دەربڕی، بەڵام ئەوان قبووڵیان نەکرد و ئامادەی گفتوگۆکە نەبوون."

موهاجیرانی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی" لە پایزی ڕابردووەوە بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمەریکا لە ئارادا بوو و پێشبینیمان دەکرد کە لۆبیی ئیسرائیل لەو بوارەدا چالاکتر بێت، ئێمە سیناریۆی باش و خراپمان لەوبارەیەوە ڕەچاو کردبوو و چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی جەنگی 12 ڕۆژەش هەر لەسەر بنەمای ئەو سیناریۆیانە بوو".

لای خۆیەوە مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشتر رایگەیاندبوو کە ئەگەر ئێران جارێکی دیکە یۆرانیۆم بپیتێنێت ئەوا هێرش دەکرێتەوە سەریان لەبەرانبەریشدا عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و عەلی لاریجانی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایانگەیاند کە دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم هەڵناگرن و ئەوە مافی وڵاتەکەیانە.

 
2025-10-01
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.