ئەمریکا، ڤیتۆی لەسەر ڕەشنوسی بڕیارنامەی داوای ئاگربەست لە غەززە کرد
نهانیوز-هەواڵەکان
بۆ پێنجەم جارئەمریکا دژایەتی خۆی لەبارەی وەستانی شەری غەززە راگەیاند و گورزێکی بەهێزی لە حەماس دا و ڤیتۆی ڕەشنوسی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکانی کرد کە داوای ئاگربەستی دەستبەجێ و بێمەرج و هەمیشەیی لە غەززەی دەکرد.
ئەمەریکا پڕۆژە بڕیارێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی بۆ ئاگربەستی غەززە ڤیتۆ کرد و رایگەیاند، دەبێت حەماس بارمتەکان ئازاد بکات و خۆی رادەستبکات.
ئەو ڕەشنوسە کە لە لایەن 10 ئەندامی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنهكهوه داڕێژراوە، هەروەها داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێمەرجی سەرجەم بارمتەکانی حەماس و کوتلە فەڵەستینییەکانی دیکەی کردوە، بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕەشنوسەکە پاڵپشتی 14 ئەندامی وەرگرتوە.
بزوتنهوهی حەماسیش ڕایگەیاند، ڤیتۆی ئەمریکا بۆ پوچەڵکردنەوەی ڕەشنوسی بڕیارنامەی ئاگربەست لە غەززە، هاوبەشییەکی ئاشکرا و تەواوەتییە لە جینۆسایددا.
بڕیاری ڤیتۆکەی ئەمریکا لە کاتێکدابوو، لە کۆی 15 وڵاتی ناو ئەنجوومەنی ئاسایش، 14 وڵات پڕۆژە بڕیارەکەیان پەسەندکردبوو بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و کۆتایهێنان بە جەنگی غەززە .
شەڕی غەززە کاتێک سەریهەڵدا کە حەماس لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 هێرشێکی بێ وێنەی بۆ سەر باشوری ئیسرائیل دەستپێکرد و ئیسرائیل بە هەڵمەتێکی بۆردومانی بەرفراوان و ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە کەرتی وێرانکراو وەڵامی دایەوە..
|