رۆژنامەی "الشرق الاوسط" :ئیسرائیل ئامادەكاری دەكات بۆ گەڕێكی نوێی جەنگ لەگەڵ تاران
نها نیوز – هەواڵەکان
بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل، هۆشداری لە سەرهەڵدانەوەی گەری دووهەمی جەنگێکی یەکلا کەرەوە دەدات وئاشکرای کرد، وڵاتەكەی خۆی بۆ گەڕی تری جەنگ لەگەڵ ئێران ئامادە دەکات، بەهۆی چاوەڕوانییەکانی بە روودانی پێشهاتی كتوپڕ، کە پێویستی بە پەرەپێدانی سیستەمی بەرگری و شەڕکردن دەبێت.
رۆژنامەی "الشرق الاوسط"، لە بابەتێکدا بڵاوی کردەوە، ئامیر بارام، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل، هۆشداری داوە لەوەی وڵاتەکەی لە داهاتوودا روبەڕوی گەڕی زیاتری جەنگ لەگەڵ ئێران دەبێتەوە، سەرەڕای ئەوەی گەڕی یەكەمی جەنگەكە بە سەركەوتنێكی روون ئیسرائیل كۆتایی هاتووە، بەڵام گەڕی تری جەنگى دەبێت لە دژی ئێران.
راشیگەیاندووە: سەركردەكانی رژێمی ئێران ون نەبوون؛ بەڵكو هەست بە سوكایەتی دەکەن، هەر بۆیە بڕە پارەیەکی زۆر دەڕژنە ناو کەرتی بەرگری و خێراترکردنی هەنگاوەکانیان بۆ بونیاتنان و بەهێزکردنی هێزی سەربازی.
پێشهاتەکان دەری دەخەن کە ململانێکە کۆتایی نەهاتوە، بەڵکو چووەتە قۆناغێکی مەترسیدارترو ئاڵۆزترەوە، کە تێیدا هەردوو لا خۆیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەیەکی گەورەتر ئامادە دەکەن
|