جیهان

میری قەتەر: ئیسرائیل دەیەوێت ناوچەی عەرەبی بکاتە جێی هەژموونی خۆی

نهانیوز-هەواڵەکان

میری قەتەر لە وتارێكدا لە لوتكەی نائاسایی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لەبارەی دۆخی سووریا رایگەیاند، ئیسرائیل دەیەوێت سوریا دابەش بكات؛ دڵنیاین لەوەی ئەم پلانەی تێناپەڕێت".

 ئەمرۆ دووشەممە 15ی ئەیلوولی 2025 شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر لە وتارێكدا لە لوتكەی نائاسایی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی رایگەیاند، خەونی ئیسرائیل ئەوەیە ناوچەی عەرەبی بكات بە ناوچەی هەژموونی خۆی، ئەمەش وەهمێكی مەترسیدارە. 

 لە بارەی دۆخی ئالۆزی سووریاش رایگەیاند، ئیسرائیل دەیەوێت سوریا دابەش بكات و سەقامگیریی لوبنان تێكبدات، دەشڵێت "دڵنیاین لەوەی ئەم پلانەی تێناپەڕێت".

میری قەتەر ئاماژەی بەوەکرد، هەوڵدەدەین هەنگاو بنێین بۆ سنورداركردنی دەستدرێژییەكەی ئیسرائیل، سورین لەسەر روبەڕووبونەوەی دەستدرێژییەكەو گرتنەبەری هەموو شتێك كە یاسای نێودەوڵەتی رێگەی پێبدات بۆ بەرگریكردن لە خۆمان. 

 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.