جیهان

واشنتۆن داوایەکی بەپەلە لە تاران دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، تاران بە مەترسیەکی گەورە بۆ جیهان دەزانێت ولەو بارەیەوە رایگەیاند، نەک تەنیا بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی، بەڵکو هەڵگرتنی چەکی مامناوەند و دوور مەودای تاران، هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل و جیهان و دەشڵێت، "هەتا ئێران، ڕێڕەوی خۆی نەگۆڕێت، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بەردەوام دەبێت لە سوپاندنی زۆرترین گوشار و سزا بۆ سەریان."

ئەمرۆ دووشەممە 15ی ئەیلوولی 2025 مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیل و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا  لە گەڵ ناتانیاهۆ رایگەیاند، نەک تەنیا بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی، بەڵکو هەڵگرتنی چەکی مامناوەند و دوور مەودای تاران، هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل و جیهان.

ڕوبیۆ راشیگەیاند، هەڕەشەکانی ئێران لە دەرەوەی ئیسرائیل درێژدەبێتەوە بۆ کەنداوی فارس و تەنانەت ئەوروپا و بەشێک لەو مووشەکانەی کە ئێران ئێستا پەرەی پێدەدات توانای ئەوەیان هەیە وڵاتانی ئەوروپا بکەنە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەتا ئێران، ڕێڕەوی خۆی نەگۆڕێت، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بەردەوام دەبێت لە سوپاندنی زۆرترین گوشار و سزا بۆ سەریان.

پێشترلە ساڵیادی 11ی سێپتەمبەر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە گومانەوە لە  ڕێککەوتنی ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامی و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە قاهیرە، روانی و هۆشداری دابوو ئەگەر دواجار لەسەر مەلەفی ئەتۆمی حکومەتی ئێران ڕێککەوتن نەکرێت واشنتۆن لێپرسینەوە ی لێ دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەیدا لە قودس وتی، " ئێرانێکی ئەتۆمی کە لەلایەن پیاوانی ئایینی شیعە توندڕەوەوە حوکم دەکرێت، بە چەکی ئەتۆمی و مووشەکی دوور مەودا، مەترسییەکی قبوڵنەکراوە، نەک تەنها بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا، بەڵکو بۆ هەموو جیهان.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 9 ی ئەم مانگە ئێران و ئاژانسی نیودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەسەر چوارچێوەیەکی نوێی هاوکاری رێککەوتن و ئێران رێککەوتنەکەی بە جددی و ئاژانسەکەش بە هەنگاوێکی گرنگ لێکدایەوە.

 
1 کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.