جیهان

داوای گۆرینی حکومەتی ئیسرائیل دەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

رابەری ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل رایگەیاند، حکومەتی ناتانیاهۆ پێگەی نێودەوڵەتی تێكشكاندوین، تێكەڵەیەكی كوشندەیە لە نا بەرپرسیارێتی و حەزو لوتبەرزی، دەشڵێت "لە بەریەك هەڵمان دەوەشێنێت لە جیهاندا، دەبێت بیانگۆڕین بەر لەوەی كار لە كار بترازێت.

یائیر لاپید، رابەری ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل لە سەكۆی ئێكس نوسیویەتی "ئەم حكومەتە (حكومەتی ناتانیاهۆ) پێگەی نێودەوڵەتی تێكشكاندوین، تێكەڵەیەكی كوشندەیە لە نا بەرپرسیارێتی و حەزو لوتبەرزی، لە بەریەك هەڵمان دەوەشێنێت لە جیهاندا، دەبێت بیانگۆڕین بەر لەوەی كار لە كار بترازێت."

لاپید دەشڵێت "راپۆرتی پەیوەست بە پێشنیازی میسر بۆ پێکهێنانی هێزێکی هاوبەشی عەرەبی وەك وەڵامێك بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل، گورزێکی توندە لە رێککەوتنەکانی ئاشتی، راستەوخۆ دوای زەبرێكی توند دێت كە بەر رێککەوتنەکانی ئەبراهام كەوت، راستەوخۆ بەدوایدا دەنگدانی زۆرینەی رەهای هاوپەیمانەکانی ئیسرائیل دێت لە بەرژەوەندی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی"

جەخت لەوەشدەکاتەوە،"تێکەڵەیەکی کوشندە لە نابەرپرسیارێتی و حەزو خۆبەزلزانین لەبەریەك هەڵماندەوەشێنێت لەجیهاندا، دەبێت بیانگۆڕین بەر لەوەی كار لەكار بترازێت."

 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.