جیهان

بەپەلە داوای پێکهێنانی ژووری ئۆپراسیۆن دەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ رایگەیاند، رۆژی دووشەممە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر دەوحە، لە قەتەڕ بەڕێوەدەچێت.، داواش دەکرێت، ژوورێکی ئۆپراسیۆنی هاوبەش لە دژی ئیسرائیل دروست بکرێت.

ماجید بن حەمەد، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ رایگەیاند، بۆ تاتوێی هێرشەکەی سەر قەتەر،  رۆژی دووشەممەی داهاتووکۆبوونەوەیەکی لوتکەی نائاسایی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بەرێوە دەچێت،دەشڵێت " لوتکە نائاساییەکە گفتوگۆ سەبارەت بە رەشنووسی راگەیەندراوێک دەکات، لەبارەى ئەو هێرشەی کرایەسەر قەتەڕ، کە رۆژی یەکشەممە لە لوتکەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی و ئیسلامی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت".

بەوتەی ماجید بن حەمەد، بەڕێوەچوونی لوتکەکە رەنگدانەوەی پشتیوانیی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بۆ قەتەڕ پیشاندەدات، بەرامبەر دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل کە شوێنی نیشتەجێبوونی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی حەماسی لە دەوحە کردە ئامانج.

رۆژی 9 ی ئەم مانگە، ئیسرائیل ژمارەیەک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماسی لە قەتەڕ کردە ئامانج و بەوهۆیەوە شەش کەس کوژران و هێرشەکە کاردانەوەی گەورەی لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەکە بەدوای خۆیدا هێنا.

 
6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.