جیهان

ئەحمەد شەرع: دەستبەرداری بستێکی خاکەکەمان نابین

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی کاتی سوریا دەڵێت" دانوستانەکان لەگەڵ هەسەدە بە باشی بەڕێوەدەچوو، بەڵام پەککەوتن و سستی لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان هەیە".

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا بۆ قۆناغی راگوزەر لەمیانەی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند، "هەسەدە نوێنەرایەتیی پێکهاتەی کورد لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ناکات، ئێمە دەستبەرداری یەک بستی خاکەکەمان نابین.

ئاماژەی بەوەکرد، "دانوستانەکان لەگەڵ هەسەدە بە باشی بەڕێوەدەچوو، بەڵام پەککەوتن و سستی لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان هەیە".

وتیشی، "دۆخی سوریا وەک کوردستانی عێراق نییە، تەنانەت کوردستانی عێراقیش، سەرەڕای هەموو ئەو پاڵپشتییە نێودەوڵەتییەی هەیبوو، کاتێک بیری لە جیابوونەوە کردەوە، شکستی هێنا".

شەرع ئاشکرایکرد، "دانوستاندنی ئەمنی لەنێوان دیمەشق و تەلئەڤیڤدا هەیە، ئێستا دانوستاندن بۆ رێککەوتنێکی ئەمنی لەئارادایە بۆ ئەوەی ئیسرائیل بگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنانەی پێش 8ی کانونی یەکەم لێیان بوو

 
7کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.