سیخوڕی روسیا بۆ ئیسرائیل، قسەکانی بەرپرسێکی باڵا میدیای ئێرانی هەژاند
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەندامێکی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران دەڵێت" ڕەنگە روسیا زانیاری سەبارەت بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێرانی بە ئیسرائیل دابێت، ئەوەش بووەتە هۆی بەئامانجگرتنی وردی بنکە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران“.
محەمەد سەدر ئەندامی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند" روسیا سەرەڕای ئەوەی خۆی بە پشتیوانی ئێران دەناسێنێت، بەڵام لە شەڕی 12 ڕۆژەدا یارمەتی چڕی ئیسرائیلی داوە بۆ لێدانی ئێران".
سەدر کە لە سەردەمی محەمەد خاتەمی جێگری پێشووی وەزیری دەرەوە بووە، بانگەشەی ئەوەی کردووە “ڕەنگە روسیا زانیاری سەبارەت بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێرانی بە ئیسرائیل دابێت، ئەوەش بووەتە هۆی بەئامانجگرتنی وردی بنکە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران“.
دەشڵێت: “گومان هەیە سەبارەت بەوەی چۆن ئیسرائیل چ لە شەڕی ئەم دواییە و چ لە ململانێکانی پێشوودا، زانیاری دروستی هەبووە سەبارەت بە ناوەندەکانی بەرگری ئاسمانی ئێران، بە پشتبەستن بە شیکارییەکان، من دەتوانم پێتان بڵێم کە روسەکان زانیارییە پەیوەندیدارەکانیان بە ئیسرائیل داوە".
|