ترەمپ چەند وڵاتێک دەخاتە لیستی رەشەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆکی ئەمریکا هێڵی سووری دیاریکرد و داوای درووستکردنی لیستێکی رەش دەکات کە چەند وڵاتێکی پێ سزا بدات.
بەرپرسانی ئەمریکا ئاشکرایان کرد، سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەر بڕیارێک کردووە کە داوای دروستکردنی لیستێکی رەش دەکات بە ناوی ئەو وڵاتانەی کە ئەمریکییەکانییان بە شێوەیەکی "نادادپەروەرانە" دەستگیرکردووە، رێکارەکانیش سزای توند هەڵدەگرن.
تاوەکو ئێستا ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە رەسمی ناوی ئەو وڵاتانەی ئاشکرانەکردووە کە بڕیارە لە لیستەکەدا بێت، بەڵام بەرپرسێکی باڵا کە ئاژانسی فرانس پرێس ناوی ئاشكرا نەکردووە ئاماژەیداوە، رەنگە چین، ئێران و ئەفغانستان ناوییان لەو لیستەدا بێت.
بەگوێرەی بڕیارە نوێیەکە، ئەو وڵاتانەی لە لیستەکەدا ناویان دێت، سزایان بەسەردا دەسەپێندرێت و ئەو بەرپرسانەش لەو بڕیارەدا تێوەگلاون ناتوانن سەردانی ئەمریکا بکەن.
|