تاران لەبارەی کشانەوە لە پەیمانی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی بریار دەدات
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەندامێکی پەرلەمانێکی ئێران رایگەیاند، لە بەرامبەردەستپێکردنی چالاککردنی میکانیزمی سزاکان لە لایەن 3 وڵاتی ئەورووپیەوە، ڕۆژی یەکشەممە پلانی سێ خاڵیی بۆ کشانەوەی ئێران لە پەیمانی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی دەخرێتە کارنامەی دانیشتنی گشتی پەرلەمانەوە ، بریاری کۆتایی لەسەر دەدرێت.
ئەمرۆشەممە 6 ی ئەیلول، کامەران غەزەنفەری، ئەندامی پەرلەمانی تاران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری هەمشەهری ئاشکرای کرد، پلانی سێ خاڵی بۆ کشانەوەی ئێران لە پەیمانی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی دەخرێتە کارنامەی دانیشتنی گشتی پەرلەمانەوە کە سبەینێ بەرێوە دەچێت.
غەزەنفەری ئاماژەی بەوەشکردوە، هەندێک پێشنیاری ئەوە کراوە کە ئەگەر ئەو پلانە سێ خاڵییە لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت، پێویستە ڕەزامەندی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیش وەربگیرێت؛ لە کاتێکدا هیچ مەرجێکی لەو شێوەیە نییە.
ناوبراو روونیکردەوە، ئەم پلانە سێ خاڵییە بریتییە لە کشانەوە لە پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی و وەستاندنی هاوکاری لەگەڵ دەزگای نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و بەو پێیەی پلانەکە وەک پلانێکی سێ خاڵی پێشنیار کراوە، پێویست ناکات بە جیا ڕەوانەی ئەنجومەنی پارێزەران بکرێت، ئەندامانی ئەنجومەنیش لە هەمان کۆبوونەوەدا بۆچوونی خۆیان ڕادەگەیەنن.
ترۆیکای ئەوروپی کە لە فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا پێکهاتووە، لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاری خۆیان بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی چالاککردنی میکانیزمی دەستپێکەر و گەڕاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر تاران ڕاگەیاند.
سێ وڵاتەکە مۆڵەتێکی 30 ڕۆژەی بۆ گەڕانەوەی سزاکان داناوە، ئەگەر لەو ماوەیەدا ڕۆژئاوا و ئێران نەگەنە ڕێککەوتنێکی دیپلۆماسی.
دوابەدوای ئەم چالاکییە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دوو هەڵوێستیان گرتۆتە بەر؛ لە لایەکەوە ئەگەری کشانەوەیان لە پەیمانی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی (NPT) وروژاندووە، لە لایەکی دیکەشەوە ئامادەیی تارانیان بۆ بەردەوامبوون لە ڕێڕەوی دیپلۆماسی ڕاگەیاندووە.
|