دۆناڵد ترەمپ چەند وڵاتێک دەخاتە لیستی ڕەشەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رۆژی هه‌ینی لە فەرمانێکدا سزای توند به‌سه‌ر ئه‌و ولاتانەدا دەسەپێنێت لە بەنارەوا هاوڵاتیانی ئەمریکی بەبارمتە دەگرن.
کۆشکی سپی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە سه‌رۆكی ئه‌مریكا رۆژی هه‌ینی فه‌رمانێكی واژۆكرد و لیستی ره‌شی بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی دروستكرد كه به‌گوێره‌ی واشنتۆن، به ناڕه‌وا ئه‌مریكییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌رده‌كه‌ن. ئه‌م رێوشوێنه‌ش سزای توند به‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه‌دا ده‌سه‌پێنێت كه په‌یوه‌ندیدارن.
ئه‌م لیسته له لیستی وڵاتانی پشتیوانی تیرۆره‌وه وه‌رگیراوه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماده‌ی ده‌كات و سزای دارایی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌سه‌پێنێت كه ناویانی تێدایه.
ئیداره‌ی تره‌مپ تا ئێستا به فه‌رمی ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه كه ره‌نگه بخرێنه لیستی ره‌شه‌وه، به‌ڵام به‌رپرسێكی باڵا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پێده‌چێت چین، ئێران و ئه‌فغانستان له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌دا بن به‌هۆی "تێوه‌گلانی دووباره‌یان له دیپلۆماسیه‌تی بارمته".
ئه‌و به‌رپرسه كه داوای كردووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرێت، به رۆژنامه‌نووسانی وتووه، "ئه‌مڕۆ سنوورێكی دیار و هێڵی سوور داده‌نێین: ناتوانن ئه‌مریكییه‌كان وه‌كو موزایه‌ده به‌كاربهێنن، ئه‌گه‌رنا رووبه‌ڕووی لێكه‌وته‌ی توند ده‌بنه‌وه".
به‌پێی ئه‌و فه‌رمانه نوێیه، ئه‌و وڵاتانه‌ی واشنتۆن ده‌یانكاته ئامانج، سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت، هه‌روه‌ك ئه‌و به‌رپرسانه‌شیان كه ده‌ستیان له ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كاندا هه‌یه، رێگایان پێ‌نادرێت بچنه ناو ئه‌مریكاوه.
هه‌روه‌ك فه‌رمانه نوێیه‌كه رێگه به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌دات گه‌شتی هاووڵاتیانی ئه‌مریكی بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی ناویان له لیسته‌كه‌دا هه‌یه، قه‌ده‌غه بكات.
|