سەرۆکی فەرەنسا: 26 وڵات پابەندبوون بە دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئۆکرانیا
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکی فەرەنسا دووپاتی کردەوە، ئەگەر مۆسکۆ ئاشتی لەگەڵ کیێڤ ڕەت بکاتەوە، وڵاتە ئەورووپییەکان بە هەماهەنگیی ئەمەریکا سزای نوێی بەسەردا دەسەپێنن، دەشڵێت" 26 وڵات پابەندبوونە بە دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئۆکرانیا".
پێنجشەممە 4ـی ئەیلوولی 2025، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئۆکرانییەکی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، لە پاریس، ڕایگەیاند" 26 وڵاتی جیهان بەڵێنیان داوە لە ڕێگەی وشکانی، دەریایی و ئاسمانی بەشدار بن لە دەستبەرکردنی ئاسایشی ئۆکرانیا".
وتیشی" ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و پۆڵەندا، لە نێو ئەو 26 وڵاتە بەشداربووەدان کە ئامادەیی خۆیان نیشان داوە، بۆ ڕاهێنانپێکردنی سوپای ئۆکرانیا یان بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئۆکرانیا".
ماکرۆن لە درێژەی قسەکانیدا هۆشداریی دەداتە ڕووسیا و دەڵێت" ئەگەر مۆسکۆ ئاشتی لەگەڵ کیێڤ ڕەت بکاتەوە، وڵاتە ئەورووپییەکان بە هەماهەنگیی ئەمەریکا سزای نوێی بەسەردا دەسەپێنن".
|