ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لە قازانجی کورد گۆری و شەرع پەراوێز دەخات
نها نیوز – هەواڵەکان
رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، لە دوای كۆمەڵكوژی دروزەكان ئەمریكا هەڵوێستی بەرامبەر حكومەتی سوریا گۆڕاوە، دەشڵێت "زیاتر گوێ لە كوردەكان دەگرێت".
بەگوێرەی رۆژنامەی زە ناشیۆناڵی ئەمریکی، هەوڵی حکومەتی سوریا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی پارێزگاری سوەیدا، هۆكار بوو لە گۆڕینی هەڵوێستی واشنتۆن،بەرامبەر سووریا، بەتایبەتی دوای ئەوەی سەدان قوربانی لێكەوتەوە كە زۆربەیان هاوڵاتی دروز بوون، وەستاندنی هێرشەكانيش دوای دەستوەردانی سەربازی ئیسرائیل.
سەرچاوەیەک بۆ رۆژنامەکە نووسیویەتی " ئەمریكییەكان زیاتر لە پێشوو گوێیان لێدەگرن (وەك ئاماژەیەك بۆ گوێگرتن لە کورد) بەڵام ئیسرائیل ناتوانێت لە یەک کاتدا بەرگری لە دوو کەمینە بکات، هەمیشە دروزەکانیشی بەلاوە گرنگترە.
رۆژنامەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەمریکا لەم دواییانەدا هەوڵە دیپلۆماسییەکانی چڕکردووەتەوە بۆ رێگریکردن لە هەڵكشانی ململانێیەکانی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ئاماژە بە گۆڕانکارییەکی رێژەیش دەكات لە هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە کورد و کەمینەکانی دیکە.
|