جیهان

واشنتۆن پۆست، سەرسەختی تاران ئەگەری هێرشێکی دیکەی ئەمریکای زیاتر کردووە

نها نیوز – هەواڵەکان

پشکنەری پێشووی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ئاشکرایکرد، ئێران لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا هەموو چیلەرەکانی دوو بینای HVAC لە دامەزراوەی پیتاندنی سووتەمەنی نەتەنزلابردووە و لە شوێنی جیاواز دایناوە، ئەمەش تاکتیکێکە بۆ "کەمکردنەوەی  زیانەکان بەرامبەر هێرشە ئاسمانییەکانی داهاتوو.

دەیڤید ئۆلبرایت، پشکنەری پێشووی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و بەڕێوەبەری ئینستیتیوتی زانست و ئاسایشی نێودەوڵەتی، ڕایگەیاند، ئێران جموجوڵەکانی لە دامەزراوەی پیتاندنی یۆرانیۆمی نەتەنز بۆ "کەمکردنەوەی زیانەکان بەرامبەرهێرشە ئاسمانییەکانی داهاتوو دەست پێکردوە.
ئۆلبرایت، بە بڵاوکردنەوەی وێنەی نوێی مانگی دەستکردی دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نووسیویەتی: "وێنەی مانگی دەستکردی ئەم دواییەی دامەزراوەی پیتاندنی نەتەنزنیشان دەدات کە ئێران لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا نزیکەی هەموو چیلەرەکانی دوو بینای HVAC لە دامەزراوەی پیتاندنی سووتەمەنی نەتەنز لابردووە و بڵاویکردووەتەوە.

 ئۆلبرایت دەڵێت " پێدەچێت ئەم گواستنەوە و بڵاوەپێکردنە تاکتیکێک بێت بۆ کەمکردنەوەی لاوازی چیلەرەکان بۆ ئەگەری هێرشە ئاسمانییەکانی داهاتوو، چونکە ئەمانە ئامێری بەنرخن و لە ئێستادا بەهۆی نەبوونی کارەبا و لەکارکەوتنی کۆمپلێکسی سەنتەرفۆج دوای بۆردومانەکە بەکارناهێنرێن.
دوای نزیکەی75   ڕۆژ لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، هەڵوێستی تاران سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەسەردا نەهاتووە و ئێران بەردەوامە لە ڕێگریکردن لە پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ چوونە ناو دامەزراوە ئەتۆمییە بۆردومانکراوەکان.

بەپێی ڕاپۆرتی واشنتۆن پۆست، سەرسەختی تاران ئەگەری هێرشێکی دیکەی ئەمریکای زیاتر کردووە.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ڕۆژی سێشەممە لە وتارێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە تاران سەرەڕای بوونی پشکنەرانی ئاژانس لە ئێران و تێپەڕبوونی نزیکەی دوو مانگ و نیو بەسەر هێرشەکانی ئەمریکادا، هێشتا ڕێگە بە پشکنەرانی ئاژانس نادات بچنە ناو دامەزراوە ئەتۆمییە بۆردومانکراوەکانەوە: 
بەگوێرەی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا دەریخست کە دۆناڵد ترەمپ سڵ ناکات لە بەکارهێنانی هێزی سەربازی بۆ ڕێگریکردن لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی و ئەگەری زۆرە دووبارە هێرش بکاتەوە ئەگەر ئەو کارەی لەو شێوەیە بۆ ئاسایشی ئەمریکا بە پێویست بزانێت.

2025-09-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.