ئیسرائیل فەرماندەیەکی باڵا دەکوژێت
نهانیوز-هەواڵەکان
سوپای ئیسرائیل هێرشەكانی بۆسەر لوبنان دەستپێدەكاتەوەو بە ۆی هێرشەکەیەوە كەسێك كوژرا كە گومان دەكرێت فەرماندەیەكی حزبوڵڵای لوبنانی بێت.
چوارشەممە، 3ی ئەیلول وەزارەتی تەندروستیی لوبنان لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئیسرائیل، هێرشی كردووەتە سەر شارۆچكەی یاتر لە باشووری ئەو وڵاتەو لە ئاكامی هێرشەكەدا كەسێك كوژراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەچەند سەرچاوەیەكەوە بڵاوبوونەتەوە، هێرشەكەی ئیسرائیل فەرماندەیەكی حزبوڵڵای لوبنانی بەئامانج گرتووە، هەرچەندە تائێستا سوپای ئیسرائیل، هیچ راگەیاندراوێكی لەبارەی هێرشە ئاسمانییەكە بۆسەر باشووری لوبنان بڵاونەكردووەتەوە.
|