بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا هۆشداری دەدات
نهانیوز-هەواڵەکان
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا هۆشداری دەدات و دەڵێت"سەرکردەکانی چین، ئێران، روسیا و کۆریای باکور بەنیازی دروستکردنی نەزمێکی نوێی جیهانین".
چوارشەممە 3ی ئەیلول کایا کالاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی سەرکردەکانی چین، ڕووسیا، ئێران و کۆریای باکوور کە بەشدارییان لە نمایشێکی سەربازی لە پەکین کردبوو، بە “هاوپەیمانی دیکتاتۆرەکان” ناوبرد.
کاڵاس وتیشی" هاوپەیمانییەکە هەوڵدەدات تەحەدای نەزمی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای یاساکان بکات و "نەزمێکی جیهانی نوێ" دروست بکات".
چین گەورەترین نمایشی سەربازی خۆی لە مێژوودا لە گۆڕەپانی تیانانمەن ئەنجامدا، ئەمەش بە بۆنەی ٨٠ ساڵەی شکستی ژاپۆن لە جەنگی جیهانی دووەمدا، سەرۆک شی جینپینگ هۆشداریدا لەبارەی "هەڵبژاردنی مرۆڤایەتی لە نێوان شەڕ و ئاشتیدا".
|