جیهان

کارەساتێکی نیشتمانی هەرەشە لە ژیانی 18 ملیۆن کەس لە ئێران دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

ژیانی 18 ملیۆن کەس لە ئێران رووبەرووی هەرەشەیەکی جددیی دەبێتەوە، شارەزایانی جیۆلۆجی هۆشداری دەدەن کە زەویی پارێزگای تاران ساڵانە، زیاتر لە 25 بۆ 30 سانتیمەتر ڕۆدەچێت کە ئەمە شەش بەرانبەری ستانداری جیهانیی ڕۆچوونی زەوییە.

محەممەد سادق موعتەمیدیان،  پارێزگاری تاران، سەبارەت بە دیاردەی رۆچوونی زەوی لە 3  پارێزگای گەورەی ئێران (تاران، ئەسفەهان،  کرمان کە 40%ی دانیشتووانی ئێرانی تێدایە) هۆشداریی تووند دەدات و رایدەگەیەنێت، ڕۆچوونی زەوی بە مانای ماڵئاوایی لە توانای ژیان لە ناوچەیەکدا دێت.

هاوکات، ئەسکەندەر سەیدایی، سەرۆکی ڕێکخراوی نەخشەسازیی وڵات، لە چاوپێکەوتنێکدا بە ئاژانسی هەواڵی 'میهر'ی ڕاگەیاند، دیاردەی رۆچوونی زەوی، لە دەشتەکانی تاران، وەک ناوچەکانی باشوور و باشووری ڕۆژئاوا، کاریگەریی وێرانکەری لەسەر ژێرخانەکانی شار، هێڵەکانی شەمەندەفەر و تۆڕەکانی گواستنەوەی وزە داناوە.

سەیدایی لەوبارەیەوە هۆشداریی تووند دەدات وبە جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی ڕاگرتنی بەفیڕۆدانی بێسنووری ئاو، ڕایگەیاند "چارەیەکی خێرا بۆ ڕۆچوونی زەوی نییە. دەبێ دەرهێنانی ئاوی ژێرزەوی لە ناوچە مەترسیدارەکان ڕابگیرێت.

 
2025-09-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.