نها نیوز - هەواڵەکان
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل دوای ئەو گورزە یەکلا کەرەوەیەی لە حوسیەکانی دا لە یەکەم لێدوانی دا رایگەیاند، حوسییه‌كان به گشتی له هه‌مو وتارێك دا به‌ڵێن ده‌ده‌ن كه لێدانی قورس له ئیسرائیل بده‌ن و له‌ناوی ببه‌ن، وتیشی"ئه‌م به‌ڵێنه جێبه‌جێ نابێت، به‌ڵام ئێمه به‌ڵێنه‌كه‌مان بۆ لێدانی ڕژێمی تیرۆریستی به هێزێكی زیاتر جێبه‌جێده‌كه‌ین".
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، له میانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئیسرائیل‌دا رایگه‌یاند، به گورزێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه، هێزی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی حكومه‌تی حوسیه‌كانی كرده ئامانج حوسییه‌كان به گشتی له هه‌مو وتارێكی له‌مشێوه‌یه‌دا به‌ڵێن ده‌ده‌ن كه لێدانی قورس له ئیسرائیل بده‌ن و له‌ناوی ببه‌ن.
وتیشی، "ئه‌م به‌ڵێنه جێبه‌جێ نابێت، به‌ڵام ئێمه به‌ڵێنه‌كه‌مان بۆ لێدانی ڕژێمی تیرۆریستی به هێزێكی زیاتر جێبه‌جێده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، هێزی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی حكومه‌تی حوسی و فه‌رمانده باڵاكانی سوپای له‌ناوبرد، ئێمه گورزێكی سه‌ختمان له حوسییه‌كان داوه و ئه‌مه‌ش ته‌نها سه‌ره‌تایه‌كه".
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دووپاتیشی کردەوە، بڕیاری داگیرکردنی تەواوی غەززە دراوە و سوپاش جێبەجێی دەکات.
هاوکات، ئیال زامیر، سوپاسالاری ئیسرائیل، لەمیانی بەسەرکردنەوەی ناوەندی فەرماندەیی باکوور رایگەیاند، کوشتنی ئەبو عوبەیدە، یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی حەماس کۆتایی یارییەکە نییە، زۆربەی سەرکردەکانی ئەو بزووتنەوەیە لە دەرەوەی وڵاتن و دەیانکەنە ئامانج.
لە بەرامبەر دا عه‌بدولمه‌لیك حوسی سه‌رۆكی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن هەرەشەی تۆڵەسەندنەوەی قورس دەکات، و دەڵێت "هه‌مو ئه‌وانه‌ی له هێرشه‌كه‌دا كوژراون، وه‌زیر بون كه له ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان كاریان كردوه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه "ئامانجكردنیان پێشینه‌ی تاوانه‌كانی ئیسرائیل له ناوچه‌كه‌دا زیاد ده‌كات".