جیهان

دوو وڵاتی زلهێز گڵۆپی سەوزیان داگیرساند

نها نیوز – هەواڵەکان

یەکەم تیمی پشکنینی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی گەیشتە ئێران دوای شەڕی 12 ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیل.

ڕافایێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم (IAEA)، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی ''فۆکس نیوز''ی ئەمەریکی وتی "یەکەم تیمی پشکنینیان گەیشتوونەتە ئێران بۆ سەردانیکردنی وێستگە ئەتۆمییەکان، ئەمەش دوای شەڕی 12 ڕۆژە".

گرۆسی ئاشکراشیکرد "گفتوگۆمان لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانیدا کردووە بۆ دابینکردنی ئاسانکاری بۆ تیمەکە، چونکە دانوستانێکی جیدی لەگەڵ ئێراندا بەبێ پشکنینی وێستگە ئەتۆمییەکانیان ئەستەمە، هەرچەندە ئەمەش کارێکی قورسە".

هاوکات ئاژانسی 'ئەسۆشیەیتد پرێس' لە هەواڵێکدا دەڵێت "پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، تەنیا ئەو وێستگانە دەپشکنن کە لەلایەن ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە بۆمباران نەکراون".

ئەوەیش لەکاتێکدایە، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی ئامادەیە بە مەرج لەگەڵ ئەمەریکا دەست بە دانوستانە ناڕاستەوخۆکان بکاتەوە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، بەڵام ئەمریکا گەرەنتی ئەوە بدات کە لەکاتی دانوستانەکاندا هیچ هێرشێکی سەربازی ناکاتە سەر ئێران.
 
3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.