سێ وڵاتی ئەورووپی هۆشداری دەدەن لە گەڕاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئێران
نهانیوز-هەواڵەکان
سێ وڵاتی ئەورووپی هۆشداری دەدەن لە گەڕاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئێران، دەشڵێن"ئەگەر ئێران لە ماوەی 30 ڕۆژدا ئامادە بێت دانوستانەکان دەستپێبکاتەوە ئەوە رێکاری گەراندنەوەی سزاکان رادەگیرێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئاب ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە" پێدەچێت بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ئابەوە دەست بە پرۆسەی گەڕاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران بکەن".
لای خۆیەوە چوار دیپلۆماتکار بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، هیوادارن تاران لە ماوەی 30 ڕۆژدا بەڵێنەکان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە بۆ دواخستنی جێبەجێکردنی ڕێوشوێنە کردارییەکان بخاتەڕوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە نوێنەرانی سێ وڵاتی ئورووپی ڕۆژی سێشەممە لە جنێڤ لەگەڵ نوێنەرانی ئێران کۆبووەوە بەڵام کۆبوونەوەکان بەبێ ئەنجام کۆتایی هات.
|