تاران ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ واشنتنۆن دەربری
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی سیاسەتی فەرمی وڵاتەکەی رایگەیاند، سیاسهتی ئێران زۆر ڕونه و داوای ئارامی ناوچهی كهنداو دهكات ئامادەین بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا، بەمەرجێک ئەمریکیەکان دڵنیامان بکەنەوە کە لەکاتی دانوستانەکاندا هیچ دەستدرێژییەکی سەربازی دەست پێناکەن وتیشی " تاران ئامادەیە بۆ دانوستانی دادپەروەرانە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی".
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی شهرق ئەلئەوسەت لهبارهی دەستپێکردنەوەی دانوستان لهگهڵ ئهمریكا ڕایگهیاند، ئامادەین بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا، بەمەرجێک ئەمریکیەکان دڵنیامان بکەنەوە کە لەکاتی دانوستانەکاندا هیچ دەستدرێژییەکی سەربازی دەست پێناکەن، پێویستە دڵنیابین لەوەی کاتێک دێنە سەر مێزی دانوستان، ئەوا دێنە دانوستانێکی دادپەروەرانە کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردولا بکات و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش بنیات بنرێت".
ئاماژهی بهوهشكرد، "ئێران بۆ دانوستانی دادپەروەرانە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئامادەیە، لە ئێستاشدا دانوستان لەگەڵ هەرسێ وڵاتی ئەوروپی و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ دیاریکردنی چوارچێوەیەکی نوێ بۆ دانوستانەکان لە ئارادایە".
عێراقچی جەختیکردەوە، هەرگیز لە هیچ کاتێکدا مێزی دانوستانمان بەجێنەهێشت، ئێمە لە دڵی دانوستانەکاندا بوین کاتێک ئیسرائیل هێرشی کردە سەرمان.
لهبارهی ههڕهشهكانی داخستنی گهروی هورمز، وهزیری دهرهوهی ئێران وتی، سیاسهتی فهرمی ئێران "زۆر ڕونه" و داوای ئارامی ناوچهی كهنداو دهكات، ئێران وڵاتێکی بەرهەمهێنەری نەوت و هەناردەکارە و ئابورییەکەی تاڕادەیەکی زۆر وابەستەی نەوتە، هەر لەبەر ئەو هۆکارەش دەیەوێت کەشتیوانی بۆ هەموان ئازاد بێت.
|