ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپی لە جنێڤ کۆدەبنەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
لە کاتێکدا کە تاران کەمتر لە هەفتەیەکی ماوە بۆ کۆتاییهاتنی ئەو مۆڵەتەی ئەورووپییەکان داویانە بۆ کاراکردنی میکانیزمی سەپاندنەوەی سزاکان، بڕیارە سبەینێ، دانوستانەکانی نێوان ئێران و سێ وڵاتە زلهێزەکە، ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا، جارێکی دیکە لە ڤییەننا دەست پێ بکاتەوە.
ئاژانیس هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە، بڕیارە سبەی سێشەممە دانوستاندنی ئەتۆمی لە نێوان ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپا لە جنێف بەڕێوەبچێت.
ئاژانسەکە دەڵێت، سێ وڵاتی ئەوروپا کە بریتین لە ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا. سبەی لە سویسرا لەگەڵ ئێران دانوستاندن دەکەن دەربارەی پرۆژەی ئەتومیی و هەڵگرتنی سزا و ئابڵوقەکانی سەر ئێران.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، وەزیری دەرەوەی ئێران چەندین جار جەختی کردووەتەوە کە ئێران هەرگیز ئامادە نییە ڕاگرتنی پیتاندن قبووڵ بکات، چونکە ئەم پرسە بە شکۆی نەتەوەیییەوە دەبەستێتەوە.
زۆرێک لە شارەزایان پێیانوایە سەرەڕای جەنگی 12 ڕۆژە و هێرشی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ سەر خاکی ئێران، هێشتا دەرفەتی دانوستان و مامەڵەیەک کە ڕەزامەندیی ئێران و لایەنە ڕۆژئاوایییەکان بەدەست بهێنێت لە ئارادایە، بەڵام ئەم مامەڵەیە پێویستی بە خواستی بەهێزی هەردوولا هەیە تا ئیمتیازی بەرچاو و گونجاو پێشکەش بە یەکتر بکەن.
|