جیهان

هێرشی ئۆکراینا نرخی نەوتی بەرز کردەوە


نهانیوز-هەواڵەکان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 13 سەنت بەرزبووەوە و بە 67 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 17 سەنت بەرزبووەوە و بە 63 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
بەرپرسانی رووسیا رایانگەیاند، ئۆکراینا هێرشی کردووەتەسەر وێستگەیەکی ئەتۆمی و توانای بەرهەمهێنانی کارەبای وێستگەکەی کەم کردووەتەوە، هەروەها هێرشەکانی ئۆکراینا وێستگەیەکی هەناردەکردنی نەوتیشی کردووەتە ئامانج.
 
هێرشێکی درۆنیی ئۆکراینا بۆ ماوەی چوار رۆژە، هەناردەکردنی رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوتی رووسیای پەکخستوو، ئەمەش کاریگەری هەبووە لەسەر بەرز بوونەوەی نرخی نەوت.
22کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.