ئەردۆغان هەڕەشەی توند لە شەرع دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە رایگەیاند، ئەردۆغان لەڕیگەی هاکان فیدان هەڕەشەی راستەوخۆی کردووە لە ئەحمەد شەرع بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ کورد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە بڵاویکردەوە، سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە، کە ئەردۆغان و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، و هاکان فیدان، بەر لە کۆبوونەوەی پاریس هەڕەشەی ڕاستەوخۆیان لە ئەحمەد شەرع کردووە.
ئەوەش خراوەتە روو، ئەم هەڕەشەیە دوای ئەوە هات کە ئەنقەرە زانیاری بەدەست گەیشت، کە ئاماژە بەوە دەکات حکومەتی سوریا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێدانی ئۆتۆنۆمی بە ناوچەی کوردی و یەکخستنی هێزەکانی “هەسەدە” وەک فەیلەقێک لەناو سوپای سوریادا و بەفەرمی ناساندنی گەلی کورد و زمانەکەیان.
هاوکات بەپێی زانیارییەکانی “هەسەدە”، هەڕەشەکە لەڕێگەی ئەسعەد شەیبانییەوە بە ئەحمەد شەرع گەیەندراوە، و تورکیا داوای کرد کە دیمەشق ڕێوشوێن بەرامبەر “هەسەدە” بگرێتەبەر، ئەمەش وایکرد حکومەتی سوریا چاوی لەسەر گەڕەکە کوردییەکان لە حەلەب توندتر بکاتەوە و دەروازە بازرگانییەکانی لەگەڵ ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆدا ببڕێت.
هەربەپێی راگەیەندراوەکەی هەسەدە "سەرچاوەکان دووپاتیان کردووەتەوە کە ئەنقەرە بریکارەکانی خۆی لە ناوخۆی سوریا کۆدەکاتەوە بۆ پووچەڵکردنەوەی ڕێککەوتنی سوەیدا، ئەمەش وەک خاڵی چوونە ژوورەوە بۆ چارەسەری سیاسی، هاوکات مەرامی تورکیاشە ئەو ناوچەیە بەکاربهێنێت، چونکە وەک مەترسیدارترین خاڵە دزەپێکراوەکانی ڕاهێنانی گەنجانی قونەیترە بۆ ئەنجامدانی هێرش دژی ئیسرائیل دادەنرێت، ئەمەش بە ئامانجی ڕاکێشانی دیمەشق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تەلئەبین.
|