جیهان

دۆناڵد ترەمپ: روسیا و ئۆکراین وەک ئاو و ڕۆن پێکەوە ناگونجێن

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، پوتین و زێلێنسکی وەک ئاو و رۆن وان ناگونجێن پێکەوە، وەزیری دەرەوەی روسیاش دەڵێت"ئۆکراین مەرجەکانی روسیا بۆ ئاگربەست قبوڵ ناکات".

ئەمڕۆ هەینی 22ی ئابی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "چاودێری دۆخەکە دەکەین بزانین ئەو دوو سەرۆکە کۆدەبنەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "دەزانم پوتین و زێلێنسکی وەک ئاو و رۆن وان ناگونجێن پێکەوە، ئەگەر پێویست بکات، ئەوا بەشداری کۆبوونەوەی نێوانیان دەکات".

سەرۆکی ئەمریکا وتی، "تائێستا جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و رۆژانە سەربازی یەکدی دەکوژن".

لای خۆیەوە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، هیچ پلانێک بۆ کۆبوونەوەی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دانەنراوە. ئاماژەشی دا، سەرۆکی ڕووسیا ئامادەیە کۆببێتەوە، بەڵام سەرەتا دەبێت ئەجێندای کۆبوونەوەکە ئامادە بکرێت.

وتیشی" ڕووسیا ئامادەیە سازش لەسەر هەندێک لەو بابەتانە بکات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی پێ داوە، بەڵام زێلێنسکی هەموو ئەو مەرجەکانی مۆسکۆی ڕەت کردووەتەوە کە بە پێوستی دەزانین بۆ پرۆسەی ئاشتی لە ئۆکرانیا".


سەرۆکی ئەمریکا رۆژی 15ی ئەم مانگە لەگەڵ سەرۆکی رووسیا لە ئالاسکا کۆبووەوە، دواتریش لە لەگەڵ سەرکردەکانی ئەوروپا کۆبووەوە تایبەت بە رێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیادا.

 
2025-08-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.